خالید شوانی: مووچە هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نییە



وەزیری دادی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت کە ناردنی مووچە، هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بەغدا ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەران بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە هیچ کێشەیەکی سیاسی یان یاسایی لەبەردەمدا نییە.

ڕوونیشیکردەوە کە بابەتی ناردنی مووچە پەیوەندی بە وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لیستەکاندا هەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی شایستەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک کێشە و تێبینی لەسەر ناو و لیست و وردبینیکردن لە رێگەی کۆدەوە هەیە، ئەوانەش هەموویان چارەسەر دەکرێن.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگ ئایاری هێزە ئەمنییەکان خەرج نەکراوە.

دەربارەی مووچەی مانگی حوزەیران بڕیار درا
پێشت دەربارەی مووچەی مانگی حوزەیران بڕیار درا
مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق وەک پارێزگەیەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکات
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق وەک پارێزگەیەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکات
پەیوەندیدار