ساڵی ڕابردوو 52 كورد لەسێدارە دراون



 

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، لانی كەم ٥٢ هاووڵاتیی كورد لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئامارەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ زایینیدا، لانی كەم سزای سێدارەی ٥٢ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران جێبەجێ كراوە.

لەو ژمارەیە ٣٤ كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست و ١٥ كەسیان بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددە سڕكەرەكان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

لە ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو بەندكراوی ژن لە بەندیخانەكانی سنە و ئورمیە جێبەجێكراوە.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا لانی كەم ٢٩٠ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كوژراون و بریندار بوون كە ٤٦ كەسیان كوژراون و ٢٤٤ كەسیان بریندار بوون.

زیادترین كۆڵبەر لە سنوورەكانی پارێزگای كرماشان بوونەتە قوربانی كە ١٦٣ حاڵەت بووە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لانی كەم ٤ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە كاتی كۆڵبەری گیانیان لە دەست داوە و ٧ كۆڵبەری دیكەش بریندار كراون.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، لانی كەم ١٢٨ هاووڵاتیی مەدەنی كورد لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە كوژراون و زیاتر لە ٣٠٠٠ كەسیش بریندار بوون.

لە كۆی ئەو ١٢٨ كەسە، ١١٦ كەسیان لە ڕەوتی ڕاپەڕینەكانی ژینا گیانیان بەخت كردووە كە ١٩ كەسیان منداڵ بوون.

لە ڕاپەڕینەكانی ژینادا ١٠ بەندكراوی كورد لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان بەخت كردووە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ زایینی لانی كەم ١٩ بەندكراو لە بەندیخانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لە دەست داوە كە ١٢ كەسیان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لە دەست داوە و ١٠ كەسیان بەندكراوی سیاسی بوون.

هەروەها، ٥ بەندكراو بە هۆی پێ ڕانەگەیشتنی پزیشكی گیانیان لە دەست داوە و بەندكراوێك خۆی كوشتووە و هۆكاری گیان لە دەست دانی بەندكراوێك نەزانراوە.

سەرۆكی شارەوانی پاریس سەردانی ناوەندی ئەحمەد كایای كرد
پێشت سەرۆكی شارەوانی پاریس سەردانی ناوەندی ئەحمەد كایای كرد
لە جوانڕۆ گەنجێك شەهید بوو
دواتر لە جوانڕۆ گەنجێك شەهید بوو
ەیوەندیدار