سەرۆكی شارەوانی پاریس سەردانی ناوەندی ئەحمەد كایای كرد



 

ئانی هیدالگۆ سەرۆكی شارەوانیی پاریس و شاندێكی هاوڕێی سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایای لە پاریس كرد، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێكدا بۆ سەر ناوەندەكە سێ كەس شەهید و سێی دیكەش بریندار بوون.

ئانی هیدالگۆ سەرۆكی شارەوانی پاریس و ئەلێكساندرا كۆردیبارد سەرۆكی شارەوانیی ناوچەی ١٠ی پاریس و شاندێكی ئەندامانی پێكهاتوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو شارەوانییانە سەردانی ناوەندی ڕۆشنبریی ئەحمەد كایایان كرد.

ئانی هیدالگۆ وتی “ئێش و ئازاری ئێوە، ئێش و ئازاری ئێمەیە. ئێمە لەگەڵتانین، ئێوەمان خۆش دەوێت و پشتیوانیتان لێدەكەین. من وەك سەرۆكی شارەوانیی پاریس، دەزانم كە ئازایەتی كورد و بەرخۆدانیان، بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ژنان و پیاوانی كورد لە دژی داعش شەڕیان كرد. ئێمە دەزانین، كە داعش لە پاریس هەڕەشەی لێ كردین. كورد بەرگری لە ئاشتی و یەكڕیزی و ئازادی دەكات. ئەو بەهایانەی كە ئەوان پارێزگاریی لێدەكەن ئەو بەهایانەن، كە ئێمە بەرگرییان لێدەكەین. لەم مانایەدا ئەو كۆمەڵكوژییە، كە ڕوویداوە قبوڵ ناكرێت. وەك شاندی پاریس بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، ئەوەی لە دەستمان بێت دەیكەین”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە دەمانەوێت شتێك بكەین بۆ ئەو هەڤاڵانەمان، كە ژیانیان لە دەست داوە، كە هەمیشە لە یاد و بیرماندا بژین. ئێمە دەمانەوێت دان بە ڕەنج و تێكۆشانی ئەو كوردانە دا بنرێت، كە بۆ ئێمە شەڕیان كرد و وەك ئێمە بیردەكەنەوە. نەك تەنها وەك سەرۆكی شارەوانیی پاریس، بەڵكو وەك دۆستی ئێوەش ئەوە دەڵێم، چونكە زۆر شت هەیە، كە من لەگەڵ ئێوە هەمان بیر و ڕامان و هاوبەشیم لەسەری هەیە”.

سووریای دیموكرات هۆشداری دەدات
پێشت سووریای دیموكرات هۆشداری دەدات
ساڵی ڕابردوو 52 كورد لەسێدارە دراون
دواتر ساڵی ڕابردوو 52 كورد لەسێدارە دراون
ەیوەندیدار