لەسەر دۆسیەیەکی ٥ ملیار دیناری بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا



لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە فەرمانی دەستگیکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرا کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکە گەیاندووە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین-لقی سەقلاویە لە قەزای ئەنبار، قەرزێکی پێنج ملیار دیناریی لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێکی نا ڕاست بە کەسێک داوە بە مەبەستی دروستکردنی زانکۆیەکی ئەهلی لە شاری فەلوجە، بەوەش ئەو بەڕێوەبەرە زیانی بە بەرژەوەندیی بانکەکە گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتووە ویستویەتی لەسەر موڵکی گشتی ئەو زانکۆیە دروستبکات، هەر بۆیە ئەو بەڕێوەبەرە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئەنبار-ەوە بۆ دەرکراوە.

 

 

هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن
پێشت هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن
مەسرور بارزانی: لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت
دواتر مەسرور بارزانی: لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنمی جووتیاران وەربگیرێت
پەیوەندیدار