وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە



وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا دوێنێ یەکشەممە، سایلۆکان 210 هەزار و 133 تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە 80 هەزار و 993 تۆن لە سلێمانی، 66 هەزار و 546 تۆن لە دهۆک و لە هەولێریش 62 هەزار و 592 تۆن گەنم وەرگیراوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە ئەمساڵ 700 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت کە بە بەراورد لەگەڵ پاردا 200 هەزار تۆنی زیاترە.

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانی درێژکردەوە
پێشت کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانی درێژکردەوە
وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت
دواتر وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت
پەیوەندیدار