تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد



كاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بە بەشداری 122 هەزار خوێندکار دەستیپێكرد.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان ڕایگەیاند، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمساڵدا 122 هەزار خوێندکار مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی هەیە، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کە دابەشبوون بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە پلانێکی ورد بەرێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش هاوکارمانن لە بەرەنگاربونەوەی هەوڵەکانی گزیکردن، دەیان باندی گزیکردن هەڵوەشێنراونەتەوە و 100 کەس دەستگیرکراون.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کاتەکانی بەرەبەیان دەگاتە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە کاتی دیاریکراو، بۆیە تا ئاستێکی باش ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پرسیارەکان کراوە پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە.

هاوکات دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری (خەڵک)ی ڕاگەیاند، سەرجەم خزمەتگوازرییەکانمان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بۆ خوێندکاران دابینکردووە، بۆ ئەوەی دەروونی خوێندکار ئارام ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 6 بۆ 8 ئینتەرنێت دەبڕدرێت، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گزی، هەروەها چەندین باند دەستگیرکراون کە هەوڵی چەواشەکردنی خوێندکار دەدەن.

داوای پێداچوونەوە بە کورتهێنانی بودجەدا دەکرێت
پێشت داوای پێداچوونەوە بە کورتهێنانی بودجەدا دەکرێت
وەزیری پەروەردە: کارەبای بەردەواممان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکردووە
دواتر وەزیری پەروەردە: کارەبای بەردەواممان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دابینکردووە
پەیوەندیدار