هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەدا ڕادەگەیەنێت.

 

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دا، لە کاتژمێر 6:00 بۆ 8:00ـی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرن.

 

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارییەکەی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکەین و سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێتمان ئاگادارکردووەتەوە، تاوەکو تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت، ئەو دوو کاتژمێرە هێڵی ئینتەرنێت رابگرن.

 

بڕیارە رۆژی 23ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکەن و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێن و رۆژی 17ی تەمووز کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت.

 

ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبووەوە
له‌ سلێمانی نرخی هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین گران بوو
دواتر له‌ سلێمانی نرخی هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین گران بوو
پەیوەندیدار