عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری لە سێدارەدان جێبەجێکرابێت لە جەژندا



ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی داد ئەو بەڵگەنامانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەرەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سزادراواندا بڵاوکرابونەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، “بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی هەواڵ لە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە ساختەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی سزادراوان و بڵاوکردنەوەی ناوی گریمانەیی، دەمانەوێت ڕوونی بکەینەوە، کە هیچ ڕاستییەک لەم هەواڵەدا نییە”،

هاوکات جەختیش لەوە کراوەتەوە، “ئەم زانیاریانە “چەواشەکارانە و نادروستن، و ئامانجیان ئاژاوەگێڕییە و سەرلێشێواندنی بیروڕای گشتییە”.

وەزارەت دووپاتی کردەوە، مافی تەواوی خۆیەتی سکاڵا لەسەر هەموو ئەو ماڵپەڕانە تۆمار بکات، کە هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پەرۆشی وەزارەتدا دێت بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە دەنگۆ و هەواڵی ساختە کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیرییەکەی هەیە.

دووپاتیشیکردەوە، عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییەکەی دووپاتدەکاتەوە و داواش لە هاووڵاتیان و میدیاکان دەکات کە “دڵنیابن لە ڕاستی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێکراوەکانەوە و هەواڵی بێ بنەما بڵاونەکەنەوە.

شایەنی باسە لە هەندێک میدیا و ماڵپەڕە عێراقییەکان چەند ناوێک بڵاوکرانەوە، کە وانیشاندرا لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە گرتووخانەی حوت لە شاری ناسڕیەی ناوەندی پارێزگای زیقار لەسێدارەدراون.

نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
پێشت نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
یەک ملیۆن کەس لە بیمەی تەندروستی تۆماردەکرێن
دواتر یەک ملیۆن کەس لە بیمەی تەندروستی تۆماردەکرێن
پەیوەندیدار