کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکرا



پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی بە تۆمەتی ئاگرێک دەستگیرکرد کە بووە هۆی سووتانی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی سووتانی 500 دۆنم پووش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار، هاووڵاتییەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا.

ڕوونیشیکردەوە ئاگرەکە لە سنووری گوندەکانی وێلەکە و دەربەندفەقەرە کەوتبووەوە کە بە هۆیەوە 500 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە و بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدا بووە و بە گشتیش زیان بە نزیکەی 60 هەزار دار گەیشتووە.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە کاتی ڕووداوەکەدا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە کە بە چوار کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستانی سلێمانیدا هاتووە کە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە ڕێکخراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

بەرگری شارستانی هەرێم رێنمایی دەداتە هاووڵاتیان
پێشت بەرگری شارستانی هەرێم رێنمایی دەداتە هاووڵاتیان
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ٨٤ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگەی هەڵەبجە کردووە
دواتر لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ٨٤ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگەی هەڵەبجە کردووە
پەیوەندیدار