ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای داعشی ڕاگەیاند



فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە سووریا راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی 16ی ئەم مانگە بەرپرسێکی باڵای داعش لە ئاکامی بۆردومانێکی هێزەکانیاندا لە سووریا کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسەکە ناوی ئوسامە جەمال محەمەد ئیبراهیم جەنابییەوە و بە کوژرانیشی توانای داعش بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی پێویست و ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی پەکی دەکەوێت.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ ئاماژەیەک نییە لەسەر ئەگەری ئەوەی بۆردومانەکە قوربانیی مەدەنیی لێکەوتبێتەوە.

پوتن و کیم ڕێککەوتنێکی سەربازیی چاوەڕواننەکراویان واژۆ کرد
پێشت پوتن و کیم ڕێککەوتنێکی سەربازیی چاوەڕواننەکراویان واژۆ کرد
نرخی زێر بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێر بەرزبووەوە
پەیوەندیدار