پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە



پەروەردە پەیامێکی بڵاوکردەوە بەناوی پەیامی باوکانە و ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی ڕاگەیاند.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێکی باوکانە

بەناوی یەزدانی مەزن

بەڕێزان//

قوتابیان و خوێندکاران

کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران

هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی

قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان

بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی

سەرپەرشتیارو مامۆستایان و فەرمانبەران

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

بە هەوڵی هەمووان ئەمساڵ پرۆسەی پەروەردە بە کۆتا گەیشت، سوپاسی هەموو لایەک دەکەین بۆ بەدەمەوەچوون و هاوکاریکردنی پرۆسەی پەروەردە

بەڕێزان:

ئەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن مابێت لەبەردەممان پرۆسەیەکی گرنگی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەییە بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم

کە بۆ خولی یەکەم ٢٩٠٠٠ قوتابی و خوێندکار کە بەسەر ٤٢٣ هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکەمان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٦/٢٣ یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێ دەکات لە کاتژمێر ٧:٣٠ ی بەیانی، بۆ زانیاری بەڕێزتان تاقیکردنەوەکان لە هەفتەیەکدا لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.

بۆئەوەی کەشێکی فێنک لەم گەرمای هاوینەدا دابین بکەین بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە هەوڵەکان سەرکەوتوو بین بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام پێویستمان بە هاوکاری هەموو لایەکتانە

تکا دەکەم، تکا دەکەم، تکا دەکەم

لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەدا لە کاتژمێر ٧:٣٠ تا ١١:٣٠ پێش نیوەڕۆ کە تاقیکردنەوەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت بەکارهێنانی کارەبا کەمبکەینەوە بۆئەوەی کۆششی چەندین ساڵەی جگەرگۆشەی سنووری پارێزگاکەمان بگەیەنینە ئەو ئەنجامەی کە چەندین ساڵە هەمووان چاوەڕێی دەکەین.

– ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەموو هەوڵەکانی ئارامی هۆڵ و دابینکردنی کارەبامان لەگەڵ فەرمانگەکانی تایبەت بەو بوارە ئەنجام داوە، بەردەوام هەمئاهەنگیمان هەیە لەگەڵ بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەڵام هاوکاری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی نەبێت سەرکەوتوو نابین، چاوەڕوانی بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیانی بەڕێزین.

پەیاممان بۆ :

١- بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان: پێویستە ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە چارەسەری کێشەی کارەبا پێک بهێنرێت.

٢- داواکارین لە بەڕێوەبەری ئەو ناوەندی خوێندنانەی هۆڵی تاقیکردنەوەی تێدا نییە هاوکاری ئەو ناوەندی خوێندنانە بکەن کە هۆڵی تاقیکردنەوەی تێدایە بە پێدانی مۆلیدە، ئامێری فێنک کەرەوە، هەر پێداویستییەکی کە.

٣- داوا لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوەکان دەکەین کە ژینگەی ئارام ئەنجامی باشی دەبێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران، داواکارم ئارامی خۆتان و هۆڵی تاقیکردنەوەکان بپارێزن.

٤- قوتابیان و خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە لەڕووی هەموو پێداویستی و کوالێتی پرسیارو فۆرمی سۆما و ئەو کارانەی کە پەیوەستە بە وەزارەتەوە بەڕێکوپێکی ئەنجام دراوە، ئەوەی لەسەر ئێوەیە تکام وایە دووربکەونەوە لە :

١- تێکدانی ئارامی هۆڵەکان

٢- هەڵگرتنی چەک و ئامێری بڕەڕ

٣- هەڵگرتنی ئامێری زیرەک کە بەداخەوە بەکاردەهێنرێت بۆ گزی (غش) وەک مۆبایل، قەڵەم کە کامێرای تێدایە، کاتژمێری زیرەک، بلوتوث، ڕەنجی ساڵێکتان بەهەدەر دەبات.

لەکۆتایدا سوپاس بۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی کە هەمیشە هاوکار بووە، وە هیوادارم بە هاوکاری هەمووتان پرۆسەکە سەربخەین.

 

بۆ بەدواداچوون تیمێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە ئیتاڵیا
پێشت بۆ بەدواداچوون تیمێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە ئیتاڵیا
لەچەمچەماڵ٢٠ مناڵ لەڕۆژانی جەژندا لەدایکبوون
دواتر لەچەمچەماڵ٢٠ مناڵ لەڕۆژانی جەژندا لەدایکبوون
پەیوەندیدار