منداڵێک کەوتە پڕۆژەیەکی ئاوەوە و خنکا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ كەوتۆتە ناو پڕۆژەیەكی ئاوەوە لە گوندی شێخ لەنگەر و گیانی لەدەستداوە.

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی شێخ لەنگەر سەر بەناحییەی کوڵەجۆ تەرمی منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی ( محمد دڵشاد باقی) هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگەیاند، بەوتەی کەسوکاری، کەدانیشتووی قەزای کفرین و بەسەردان هاتبوونە گوندی ناوبراو منداڵەکەیان لەماڵ دەرچووە و کەوتۆتە پڕۆژەیەكی ئاوەوە، کەنزیکی ماڵەکەیان بووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

وەبەرهێنان لە فێربوونی تەكنۆلۆژیا
پێشت وەبەرهێنان لە فێربوونی تەكنۆلۆژیا
بەغدا بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
دواتر بەغدا بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
پەیوەندیدار