“كێشەی حاجییانی كورد چارەسەر كرا”



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، كە ئێستا لە سعودیەیە ڕایدەگەیەنێت، كێشەی حاجییان چارەسەر كراوە و بەسەلامەتی گەشتوونەتە خاكی عەرەفە.

غەریب ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، حاجیانی كورد بە سەلامەتی گەیشتنە خاكی عەرەفە، هیوام وایە لەتەك نزاكانی خودی و خێزانی، نزای پارێزراوی بۆ هەرێم و ڕزق و ڕۆزی بۆ گەلەكەمان چڕبكەنەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی لە عێراقەوە بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعودیە دەتوانن حەج بکەن و كێشەكەیان چارەسەر كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم ڕۆژەدا نزا بكەین، كە چیتر كێشەی نێوخۆیی هێزە سیاسیەكانی هەرێم دەرفەت نەڕخسێنن بۆ نەیارانی كورد لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق پێشێلی ماف و شایستە داراییەكانمان بكەن.

 

بەغدا بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
پێشت بەغدا بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
دواتر كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات
پەیوەندیدار