كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات



دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەكات، شەپۆلی بەرزی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو بەردەوام بێت، هاوکات هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، “خۆیان لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لەکاتی پاشنیوەڕۆدا بەدوور بگرن”.

عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەشوهەوا لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئاب بە نزمە پاڵەپەستۆ وەرزییەكاندا تێپەڕدەبێت و ئەمەش بە ئاسایی دادەنرێت و وتیشی، “پلەی گەرما تا ئێستا گەیشتۆتە 49 پلە لە نەجەف و زیقار و موسەننا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی گەرما بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، دواتر جارێکی دیکە کەم دەبێتەوە.

ئەلجابری ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات: “دوورکەونەوە لە بەرکەوتنی خۆر لە کاتی لوتکەدا، بەتایبەتی لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ، جل و بەرگی پارێزەر لەبەربکەن، کە زۆربەی بەشەکانی جەستە دادەپۆشێت، هەروەها کڵاوێکی لێوار پان بەکاربهێنە بۆ پاراستنی دەم و مل و گوێ”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق پێشنیار دەكات، “چاویلکەی خۆر بەکاربهێنرێت کە 99% پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەکات، هەروەها دژەخۆر بۆ پیاوان بەکاربهێنرێت”.

“كێشەی حاجییانی كورد چارەسەر كرا”
پێشت “كێشەی حاجییانی كورد چارەسەر كرا”
نزیكەى دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن
دواتر نزیكەى دوو ملیۆن حاجی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن
پەیوەندیدار