بۆ قوربانیکردن چەند ڕێنماییەک دەرکرا



تەندروستی گشتی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە قوربانیکردن لە جەژنی قورباندا دەرکرد و داوادەکات بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پابەندبن.

تەندروستی دەڵێت، بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت.

۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ – باشتر وايە گۆشت ماوەى ( ١٢ بۆ ٢٤ ) كاتژمێر لەناو سارد کەرەوە هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەری نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .

داهاتی نەوتی عێراق 38 ترلیۆنی تێپەڕاند
پێشت داهاتی نەوتی عێراق 38 ترلیۆنی تێپەڕاند
بڕێکی زۆری شیرە ساختەکە دەستی بەسەردا گیرا
دواتر بڕێکی زۆری شیرە ساختەکە دەستی بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار