” ٣ هەزار منداڵی فەلەستینی مەترسی مردنیان لەسەرە”



سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفعە لە باشووری کەرتی غەززە، بەهۆی ئەوەی چارەسەری پێویستیان پێنەدراوە، نزیکەی ٣ هەزار منداڵ کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، مەترسی مردنیان لەسەرە.

 

یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “پێشکەوتنێکی کەم لە گەیاندنی هاوکاری خۆراک بۆ باکووری کەرتی غەززە لە ئارادایە، لە کاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە دۆخی مرۆیی باشوور بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، ئەمەش ژمارەی زیاتری منداڵان دەخاتە بەر مەترسی بەدخۆراکیی.”

 

ڕێکخراوەکە ڕوونیکردەوە؛ “توندوتیژی ترسناک و ئاوارەیی کاریگەری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە و خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی هەیە “.

 

ئادێل خزر، بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەڵێت: “وێنە ترسناکەکان لە غەززەوە ئەوە دەردەخەن کە منداڵان لەبەردەم خێزانەکانیاندا گیان لەدەست دەدەن بەهۆی بەردەوامی کەمیی خۆراک و نەبوونی خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی”.

 

ئادێل خزر، بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا جەختی لەوەشکردەوە، “گەر بەخێرایی چارەسەر بۆ ٣ هەزار منداڵ دەست پێنەکرێتەوە، ئەوا مەترسییەکی دەستبەجێ و جددییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە سەختەکان و دوا جار مردنیان “.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،”یونیسێف پێداویستی خۆراکی زیاتری هەیە کە پێشتر ئامادەکراوە بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە ئەگەر ڕێگەی پێبدرێت، بەڵام بە وێرانبوونی نەخۆشخانەکان و نەبوونی چارەسەر و کەمی پێداویستیی، ئێمە تەنیا ئامادەکاری بۆ ئازار و مردنی زیاتری منداڵان دەکەین”.

 

جەختی لەوە کردەوە، لە کۆتاییدا ئەوەی منداڵان زۆرترین پێویستیان پێیەتی و دۆخی ژیانیان دەگۆڕێت “ئاگربەستە”.

بڕێکی زۆری شیرە ساختەکە دەستی بەسەردا گیرا
پێشت بڕێکی زۆری شیرە ساختەکە دەستی بەسەردا گیرا
حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
دواتر حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار