باقری، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات



سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکات.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، سبەینێ، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و ڕۆژی ھەینیش دەگاتە ھەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە باقری لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی و سەرۆک وەزیراندا کۆدەبێتەوە، ھاوکات لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
​​​​​​​
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەش، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران وتی: “ئامانجی سەردانەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستانە و ھاوکات بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئەنجامدراون لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، فەرھەنگی و ئەمنییەوە”.

ڕۆژی ٥ی ئایاری رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگھێشتێکی فەرمیی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵا و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکات و بەرپرسانی دیکەی باڵا کۆبووەوە.

دوای گیانلەدەستدانی وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئیبراھیم ڕەئیسی، لە ڕووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرێکدا لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات و بۆ یەکەمجاریش دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە و سەردانەکەی سبەینێشی، یەکەم سەردانێتی بۆ عێراق ئەنجامی بدات.

سعودییە: حەج بە ڤیزای سەردانی رێپێدراو نییەو سزای توندی هەیە
پێشت سعودییە: حەج بە ڤیزای سەردانی رێپێدراو نییەو سزای توندی هەیە
سووتانی باڵەخانەیەک لە کوێت زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە
دواتر سووتانی باڵەخانەیەک لە کوێت زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار