بەتەمەنترین کەسی ئەم وەرزەی حەج، گەیشتە سعودییە



کەناڵی ئەلئەخباریەی سعودی تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە ساتی گەیشتنی بە تەمەنترین بەشداربوونی مەراسیمی ئەمساڵی حەج نیشان دەدات کە خانمیکی تەمەن ١٣٠ ساڵە.

 

سەرحۆدە سێتیتی، خانمێکی بەتەمەنی جەزائیرییە، کە تەمەنی ١٣٠ ساڵەو لە چوارچێوەی گەشتێکی زیارەتکاران لە جەزائیرەوە گەیشتووەتە سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

 

ئەم خانمە لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی سعودییەوە گەیشتوەتە فرۆکەخانەی شانشینی سعودییە و بە گوڵ پێشوازی لێکرا.

 

پێشتر تۆفیق ئەلربیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاتنی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج ڕاگەیاند.

 

ئەلرەبیعە وتی؛ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێکی نێودەوڵەتییان دەستپێکردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسی سەرپێچیکردنی ڕێساکانی حەج و هەڵمەتە ساختەکان بە ئامانجی دڵنیابوون لە سەلامەتی حاجیان و ئاسانکاری بۆ ڕێوڕەسمەکانیان بە سەلامەتی.

 

لە ئێستادا، مزگەوتی “میقات ذو الحلەیفە” لە شاری مەدینە ڕۆژانە شایەتی لێشاوی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانە، پێش ئەوەی بەرەو مەککە بڕۆن بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج، ئەمەش لە نێوان خزمەتگوزارییە ڕێکخراوەکان دێت کە لەلایەن دەسەڵاتی گەشەپێدانی مەدینەوە پێشکەش دەکرێت.

 

سووتانی باڵەخانەیەک لە کوێت زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە
پێشت سووتانی باڵەخانەیەک لە کوێت زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار