پشکنینێکی نوێ لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەڵتەی دڵ دەستنیشان دەکات



تیمێکی تەندروستی زانکۆیەکی بەریتانیا تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە، بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی جەڵتەی دڵ.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانکۆی لەندەن ئەنجامدراوە، سەلماندوویەتی کە تەکنیکێکی پەرەپێدراو لەسەر بنەمای لێدانی دەرزی لە بڵقی گازی بچووکی ناو خوێن، ئەنجامێکی ئومێدبەخش بەدەستدەهێنێت لە دیاریکردنی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

تیمی توێژینەوەکە ڕوونیان کردەوە، لە کاتی لێدانی دەرزی لە بڵقەکان، دەتوانرێت شوێنی جوڵەکانیان دیاری بکرێت، ئەگەر خاوبوونەوە یان وەستان هەبێت، ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ گیرانی مەترسیدار لە سووڕی خوێندا، کاتێک ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ دەوەستێت، دەبێتە هۆی ئازارێکی توندی سنگ کە ئاماژەیە بۆ جەڵتەی دڵ.

دوای لانیکەم سێ کاتژمێر، نەخۆشەکان تاقیکردنەوەیەکی دیکەی “ترۆپۆنین”یان بۆ دەکرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکەم، کە تێیدا ئەو کەسانەی نمرەی بەرزی “ترۆپۆنین”یان هەیە ڕەوانەی ئەنجیۆگرافی و تیشکی ئێکس دەکرێن، بۆ دەستنیشانکردنی گیربوونی خوێن.

ئەم تەکنیکە لە توێژینەوە نوێیەکەدا لەسەر چوار نەخۆش تاقیکرایەوە کە پێشینەی نەخۆشی دڵیان هەبووە، ئەنجامی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature Biomedical Engineering بڵاوکراوەتەوە.

فەخری کەریم ناوەڕۆکی کۆبوونەیەکی مەسعود بارزانی و هێرۆخان ئاشکرا دەکات
پێشت فەخری کەریم ناوەڕۆکی کۆبوونەیەکی مەسعود بارزانی و هێرۆخان ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار