٤٥ دۆنم زەوی باخچەی ڕووەکی سلێمانی سووتا



شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٤٥ دۆنم زەوی باخچەی ڕووەکی سلێمانی سووتا.

دڵشا عەبدوڵڵا، لێپرسراوی باخچەی ڕووەکی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، نزیک کاتژمێر ١٢ی دوێنێ شەو ئاگر لە لە باخچەی ڕووەکی سلێمانی کەوتەوە، کە تایبەتبوو بە ڕووەک و درەختەکانی سروشتی کوردستان، سەدان جۆر لە داری لە ( بەڕوو، قەزوان، بەڵاڵوک و گۆیژ) سووتان.

باخچەی ڕووەکی سلێمانی ٥٥ دۆنم زەوییە، لە ساڵی ٢٠١٢ بنیاتنراوە و لە چوار زۆن پێکهاتووە، ژمارەیەکی بەرچاو لە درەختە خۆڕسکەکانی تێدا بەرهەمهاتووە و گەیشتوونەتە دەرئەنجامێکی باش، ساڵانە بەردەوام بودجە بۆ پارێزگاریکردن و نەسوتانی باخچەکە تەرخانکراوە، بەڵام ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ هیچ بڕە پارەیەک بۆ پارێزگاری لە باخچەکە تەرخاننەکراوە.

دارەکان بەرهەمی ١٢ ساڵ ماندووبوونن و بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، بەپێی وتەی دڵشاد عەبدوڵا، ئەوەی جێی دڵخۆشییە سەرباری ئاگرەکە، بەڵام قەدی درەختەکان زیانێکی ئەوتۆیان پێنەگەیشتووە، ساڵێکی دیکە سەوزدەبنەوە.

 

فرانک مەکێنزی: کوردەکان مافی خۆیانە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبێت
پێشت فرانک مەکێنزی: کوردەکان مافی خۆیانە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبێت
قائیمقامی چەمچەماڵ: تکایە بەهاوارمانەوە وەرن چەمچەماڵ خەریکە دەخنکێت
دواتر قائیمقامی چەمچەماڵ: تکایە بەهاوارمانەوە وەرن چەمچەماڵ خەریکە دەخنکێت
پەیوەندیدار