دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی سووتا



ئەو ئاگرەی کە دوێنێ شەو لە نزیک پارکی هەواری شاری سلێمانی کەوتەوە، دەیان دۆنم سووتا.

درەنگانی دوێنێ شەو ئاگرێکی گەورە لە باخچەی ڕووەکی سەر بە پارکی هەواری شاری سلێمانی کەوتەوە کە ڕووبەرەکەی 55 دۆنمە و تایبەتە بە دارە خۆڕسکەکان.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە کە زیانی زۆری بە باخچەکە گەیاندووە.

چەند ڕۆژێکە بە هۆی هەورە بروسکەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی جیای هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە و زیانی زۆری بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئاژەڵداران گەیاندووە.

چۆن ئاژەڵێکی گونجاو بۆ قوربانی هەڵدەبژێریت؟
پێشت چۆن ئاژەڵێکی گونجاو بۆ قوربانی هەڵدەبژێریت؟
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات
دواتر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات
پەیوەندیدار