ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیاساکەی ئەمریکای بۆ راگرتنی جەنگی غەززە پەسەندکرد



ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەنگی زۆرینە، پرۆژەیاسایەکی ئەمریکای بۆ راگرتنی جەنگی غەززە پەسەند کرد.

پرۆژەیاساکە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشنیاز کرابوو لە کۆی ١٥ دەنگ ١٤ دەنگی هێنا تەنها نوێنەری روسیا دەنگی نەدا.

لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە کە دەبێت لە غەززە بەتەواوەتی ئاگربەست رابگەیەندرێت و بارمتەکانی ژێر دەسەڵاتی حەماس و بەشێک لە زیندانیکراوە فەلەستینییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ئازاد بکرێن و هەروەها لە چەند ساڵی داهاتوودا ژێرخانی غەززە ئاوەدانبکرێتەوە.

هەروەها بزووتنەوەى حەماس راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بڵاوکردەوە و دەڵێت:”بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی دەکەین لە بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە داوای کشانەوەی ئیسرائیل، ئاڵوگۆڕی دیلەکان، سەرلەنوێ بونیادنانەوە و گەڕانەوەی سڤیلەکان لە غەززە دەکات”.

پێشنیازەکەى ئەمریکا داواى راگرتنى شەڕ لە کەرتى غەززە دەکات و نوێنەرى ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند “ئەمڕۆ دەنگمان بۆ بەرژەوەندیى ئاشتییە”.

ماوەی ٨ مانگە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش بە دەیان هەزار هاووڵاتی لە هەردوولا کوژراون.

 

ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس
پێشت ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس
کەشناسی بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار