دوو ژنی کورد بوونە ئەندام لە پەرلەمانی ئەوروپا



لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا دوو ژنی کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بوونە ئەندام پەرلەمان.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەوروپا، ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ لە ئەڵمانیا و ئەڤین ئینجیرە لە سوێد، سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و  ژنە کوردێکی دیکەش بە یەدەگی سەرکەوتووە و دەکرێت جێگەی بەربژێرێک بگرێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا نۆ کورد بەربژێربوون، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش دووانیان سەرکەوتوون، کە هەردووکیان پێشتر ئەندامی پەرلەمانەکە بوون و لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکانیان بوون.

ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی مەلەتێی باکووری کوردستانە و یەکێکە لە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا. ئەو ژنە کوردە لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتووە و پێشتریش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بووە.

ئەڤین ئینجیرە لەسەر پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بەربژێر بووە و لە لیستی پارتەکەیدا کەسی سێیەم بووە.

ئەڤین ئینجیر، ساڵی 1984 لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە سوێد دەژی. ئەو ژنە کوردە ساڵی 2013 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئۆپسالا لەو وڵاتە تەواو کردووە و لە هەڵبژاردنی رابردوودا توانی لەسەر لیستی پارتەکەی بگاتە پەرلەمانی ئەورووپا.

گەشاو بیبانی، یەکێکی دیکە لە ژنە کوردە بەربژێرەکان بوو لەسەر لیستی پارتی چەپی فینلەند.

پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە 720 کورسیی پێکدێت، ئەڵمانیا زۆرترین کورسی لە پەرلەمانەکەدا هەیە، کە 96 کورسییە.

بافڵ تاڵەبانی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد كاری لەپێشینەمان بووە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد كاری لەپێشینەمان بووە
قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان ڕاگەیاند
دواتر قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار