مەڕ و بزنە سووتاوەکانی شارەزوور چییان لێ کرا؟



پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو ئاژەڵانە کرا کە لە ئاگرەکەی دوێنێی شارەزووردا سووتان، ئەوانەی شیاوی خواردن نەبوون. لەناوبران.

ئەمڕۆ دووشەممە، کوشتارگەی نوێی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمی پزیشکیی کوشتارگەکە پشکنینی پزیشکیی پێویستیان بۆ ئەو ئاژەڵانە کرد کە دوێنێ لە گوندی حاسڵی، سەر بە زەرایەن سووتان.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەوانەی شیاوی خواردن و بەکارهێنانی مرۆڤ نەبوون لەناوبران و ڕەتکرانەوە و ئەوانەشی کە لەپشکنین دەرچوون مۆر کران.

دوێنی ئاگرێکی گەورە لە گوندی حاسڵی سەر بە قەزای شارەزوور کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 200 سەر مەڕ و بزن سووتان.

یەکێتی زانایان بۆ حاجییان: قوربانییەکانتان لە کوردستان سەرببڕن
پێشت یەکێتی زانایان بۆ حاجییان: قوربانییەکانتان لە کوردستان سەرببڕن
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار