بەرگری شارستانی هەرێم حەوت ڕێنمایی بۆ ڕێگرتن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە



بە هۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان حەوت ڕێنمایی بڵاوکردەوە.

لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی بەهار و لە دەستپێکی وەرزی هاوینەوە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە.

هەر بەو هۆیەشەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‎بەھۆی زۆرى باران بارينى ئەمساڵ و بەرزبوونەوەى رێژەی ئاوی بەست و جەم و بەنداوەكان به باشمان زانى جەند ڕێنماییەك  بڵاو بكەینەوە تاكو هاووڵاتيیان تووشى هيچ مەترسییەكی گيانى و ماڵی نەبنەوه.

ڕێنماییەکانیش بریتین لە:

‎١- نابێت به هيچ شێوەیەك پوش و پەڵاش پێش ماڵ ياخود له دەشت و دەر و له گۆڕستان و باخ و بێستانەكان ئاگری تێ بەر بدەن، چونكه دەبێتە ھۆی ڕووداوى گەورەی ئاگر و زيان به دەورووبەر دەگەینێت.

‎٢- نابێت له كاتى ‎گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه كه قەبارەى ئاگرە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێلین، چونكه بەھۆی باوە ئەو ئاگرە بڵاودەبێتەوە.

‎٣- فڕێنەدانی جگەره و بەجێ نەھێشتنی پاشماوەی  خەڵوزى نێرگەلە.

‎٤- بەكارنەھێنانی يارى ئاگرین له كاتى سەيران به تايبەتى لە لایەن منداڵان.

‎٥-نيشاندانان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین به تايبەت له دەشت و پێ دەشتەكان.

‎٦- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود ماده سوتێنەرەكان وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو ماده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵوز (رەژوو) به كاردێن.

‎٧- نابێت شۆفێری دەراسه له ناو دەغڵ و پاوان دەراسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى نان وخواردن دروست كردن.

کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون
دواتر وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش چوون
پەیوەندیدار