شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان گەیشتنە بەغدا



سه‌رۆكی دیوانی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان گەیشتنە بەغداد

ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.

دەشڵێت:”ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم”.

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات
پێشت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات
لیستێکی تر ڕەوانەی بانکی TBI کرا
دواتر لیستێکی تر ڕەوانەی بانکی TBI کرا
پەیوەندیدار