لە پەروەردەی منداڵەکانمان باشترە ئەم هەڵانە نەکەین



دکتۆر بەختیار کەمال ی-پرۆفیسۆر -دکتۆرا چەند رێنماییەکی تایبەت بە دایکان و باوکان دەربارەی پەروەردەی منداڵان بڵاوکردۆتەوە، و ڕێنوێییان دەکات چەند دەستەواژەیەک بەکاربهێنن بۆ منداڵەکانیان.

د.بەختیار دەڵێت، پێویستە چاودێری بەکار هێنانی ئەو دەستەواژانە ببین لەگەڵ منداڵان بەکاریان دەهێنین.

بۆ نموونە نەڵێن: خۆ منداڵ نیت، ئەوە کەی ترسی ئەوێت؟ پێویستە بڵێین چ هەستێکت هەیە؟ لە چ شتێکی ئەو کارە ترست هەیە؟

نابێت بڵێین ئێمە شەو و ڕۆژ خەریکی کار و خۆ ماندووکردنین بۆ ئێوە، منەتمان بزانن.

با بڵێن: (ئێمە هەوڵی زۆرتان بۆ دەدەین، چونکە زۆرمان خۆش ئەوێن)

یان نەڵێین: ئەوەندە مەگری، خۆ شتێکی ئەوتۆ نەبووە. پێویستە بڵێین: مافی خۆتە بگرییت، هەست بە ئازار و داواکانت دەکەم.

یان نابێت بڵێین: (ئەوە چ هەڵسوکەوتێکە؟ شەرم لە خۆت بکە)

من زۆر لەو هەڵسوکەوتەت بێزار بووم، تکایە دووبارەی مەکەرەوە.

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەچێتە هەڵبژاردنەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەچێتە هەڵبژاردنەوە
پەیوەندیدار