٦٥٠ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن



بە بەشداری زیاتر شەش سەد هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد، وەزیری پەروەردەش دڵنیایی بە خوێندکاران دەدات.

زیاتر لە 650 هەزار خوێندکار لە ڕەگەزی نێر و مێ بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکەن، کە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق دەستپێدەکات و تا 2ی تەمموزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەکاتێکدایە کە پشووی جەژنی قوربان دەکەوێتە نێوان تاقیکردنەوەکان، بەو پێیەی دەکەوێتە نێوان ١٣ بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ئەم مانگە.

هاوکات وەزیری پەروەردە هۆشداری بە خوێندکارانی پۆلی ١٢ دا لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەواڵی ساختە و دەنگۆی دزەپێکردنی پرسیار.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق ئینتەرنێتی لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە تا کاتژمێر ٨ی بەیانی پچڕاند، ئەم پچڕانەش دەبێتە یاسایەکی بەردەوام لەسەرجەم ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان تا ٢ی مانگی تەمموزی داهاتوو.

650 هەزار خوێندکار لە سەرتاسەری عێراق بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن، لە 4 هەزار و 192 سەنتەری تاقیکردنەوە.

“خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە”
پێشت “خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە”
نرخی زێڕ 100 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ 100 دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار