لە کەرکوک هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ و تۆمارنەکراو قەدەغەکرا



دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی شاری کەرکوک کە بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ لە شارەکە قەدەغەکرا.
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، هاتووچۆ و تێپەربوونی هەموو جۆرە ماتۆرسکیلێکی بێ تابلۆ لەبازگەکان هاتن و رۆیشتنە دەرەوە لە کەرکوك قەدەغەکرا لە ئێستاوە هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر هەموو ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراودا دەگرن و رێوشوێنی توند لە دژی شۆفێرەکەی دەگیرێتەبەر.
 
ئەوە لە کاتێکدایە ، کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانى ئەمڕۆ، هێزێکى پۆلیسى فریاکەوتن لە کاتى گەڕان لە شەقامە گشتییەکان، تێبینیان کردووە سێ کەس خەریکى دزیکردنن لە دوکانێک، لەکاتى هەوڵدانى هێزەکە بۆ دەستگیرکردنیان دەستڕێژى گولـلەیان کردووە و پۆلیسێکیان کوشتووە و یەکێکى دیکەش بریندارکراوە.
نرخی زێڕ 100 دۆلار دابەزی
پێشت نرخی زێڕ 100 دۆلار دابەزی
سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
دواتر سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
پەیوەندیدار