دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەت



دەستەی داکۆکی هۆشداری دەداتە حکومەت و  وەزارەتی دارایی هەرێم، کە چیتر بە بیانووی جیاواز ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دوانەخرێت.

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی داکۆکی لە مامۆستا و فەرمانبەرانى ناڕازى دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا ڕایانگەیاند، داوامانکردووە لە وەزارەتی دارایی عێراق سێ مووچە فەوتاوەکەی ساڵی رابردوومان بۆ خەرجبکرێت.

جەختیان لەوەشکردەوە، دواکەوتنی مووچەی هێزەئەمنییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە، کە لیستی مووچە بە کۆد دەنێرن بۆ بەغدا و پڕیانکردووە لە ناوی وەهمی.

ئەوەشیان خستەڕوو، حکومەتی هەرێم کات دەکوژێت و نایەوێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکات.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان ڕاگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا، بۆ داواکردنی ماف و شایستەداراییەکانیان.

قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی دریژکرایەوە
پێشت قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی دریژکرایەوە
چاودێریی دارایی ھەرێم: بیانووی بەغدا دەبڕین تا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت
دواتر چاودێریی دارایی ھەرێم: بیانووی بەغدا دەبڕین تا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت
پەیوەندیدار