مەسرور بارزانی و پارێزگاری ورمێ کۆبوونەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی  لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری ورمێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ کۆبووەوە، کە ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون،

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرد ، بە تایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش .

دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی و جگەری ئێرانی دا گیرا
پێشت دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی و جگەری ئێرانی دا گیرا
پاسێک بە نزیکەی 37 ملیۆن دینار سزا درا
دواتر پاسێک بە نزیکەی 37 ملیۆن دینار سزا درا
پەیوەندیدار