سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە



پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/6/6  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.

هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌ كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا، و باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.

‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

پاسێک بە نزیکەی 37 ملیۆن دینار سزا درا
پێشت پاسێک بە نزیکەی 37 ملیۆن دینار سزا درا
وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا
دواتر وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار