منداڵێک لە مردن ڕزگار کرا



لە سنووری زاخۆ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لە خنکان ڕزگار کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند ، کاتژمێر 7ی ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکراینەوە بە هەبوونی منداڵێکی کوڕی تەمەن شەش ساڵان لە ئاوی گوندی چەمکێ دەلال لە دەڤەری گولیا، دەستبەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ بەدووری چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی ڕووداوەکە منداڵەکە بەسەلامەتی دۆزرایەوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاگادارکردنەوە و هۆشدارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هاووڵاتییان، ڕووداوی خنکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

 

ئەو کەسەی 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی دزیبوو، دەستگیرکرا
پێشت ئەو کەسەی 60 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی دزیبوو، دەستگیرکرا
یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا
دواتر یەکەم حاڵەتی مردن بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا
پەیوەندیدار