پێنج نیشانە دەریدەخات گرفتت هەیە لە جگەرت دا



جگەر یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ، هەر کەموکوڕییەکی تێدابێت دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی، وەک بە مەینبوونی خوێن و دەرهێنانی ژەهر لە جەستە و هتد…

دەکرێت جگەر زیانی پێبگات و چالاکییەکانی کەم ببێتەوە ئەویش لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆس یان نەخۆشی یان ناڕێکی ژەمی خواردنەکان.

بەوتەی پسپۆڕانی تەندروستی، نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی جگەر، چەندین حاڵەتی جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە نەخۆشیی جگەری چەوریی بێ کحولی، هەوکردنی جگەر و تەنانەت شێرپەنجە.

چۆن بزانین شتێک لە جگەردا هەڵەیە؟

بەگوێرەی ماڵپەڕی هاف پۆست، 5 نیشانەی باوی ئاگادارکردنەوە هەیە کە ئاماژەن بۆ کێشەی جگەر.

یەکەم: زەردبوونی پێست یان چاو

بۆبۆ پەنینی پزیشکی جگەر و یاریدەدەری مامۆستای زانکۆی یێڵ بۆ پزیشکی دەڵێت، “زەردبوونی سپێنەییەکانی چاو یان پێست کە بە زەردوویی ناسراوە، یەکێکە لە نیشانە شاراوەکانی نەخۆشی جگەر”.

ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە ڕێژەی بیلیروبین زیاد دەکات، کە ڕەنگێکی زەردە لە کاتی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێندا دروست دەبێت بە جگەردا تێدەپەڕێت و لە کۆتاییدا لە لایەن لەشەوە لەناو دەچێت، بەڵام زیادبوونی ئەو ڕێژەیە دەبێتە هۆی زەردوویی و ئاماژەیە بۆ کێشەی جگەر.

هەرچەندە ئاستی بەرزی بیلیروبین هەمیشە مەترسی نییە بۆ گەورەکان، بەڵام کێشەی بنەڕەتی بۆ جگەر دروست دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی، لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە لەگەڵ پزیشک قسە بکەین، ئەگەر هەستمان بە هەر زەردبوونەوەی پێست یان چاوەکان کرد.

دووەم: تێکچوونی ڕەنگی میز

گۆڕانی ڕەنگی میز بەزۆری مرۆڤ نیگەران ناکات، زۆرجاریش ئاماژەیە بۆ پێویستی خواردنەوەی هەندێک شلەی زیادە.

دۆگلاس وین، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە لە سەنتەری تەندروستی هاکنساک مێریدیان لە ویلایەتی نیوجرسی ڕوونی دەکاتەوە، شتێکی باو و ئاساییە کە ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە میزی ڕەش دەربکەن.

ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی بیلیروبینەوەیە، کە میز دەکاتە پرتەقاڵی تۆخ یان قاوەیی.

ئەگەر کەسێک شلەمەنیەکان بە ڕێژەیەکی ئاسایی بخواتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی ڕەنگی میزەکەی هەبێت، ئەوە ڕەنگە نیشانەی تێکچوونی جگەر بێت.

سێیەم: سەرلێشێواوی یان لەبیرچوونەوە

زۆر کەس جارجارە تووشی لەبیرچوونەوە دەبن، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە چاوپۆشی لە هەر گۆڕانکارییەکی گەورە لە باری دەروونیدا بکرێت.

ئەم گۆڕانکاریانە دەکرێت نیشانەیەک بن بۆ کێشەی جگەر یان کۆمەڵێک کێشەی بنەڕەتی تر، بۆیە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کەسەکە هەستی بە سەرلێشێواوی کرد یان کێشەی مەعریفی تری هەبوو.

پانینی جەخت لەوە دەکاتەوە: “کەسێک کە بە پێچەوانەوە تەندروست بێت، دەتوانێت تووشی لەکارکەوتنی توندی جگەر بێت، کە دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکاری لە باری دەروونی یان کەسایەتیدا بێت وەک سەرلێشێواوی، یان خەواڵوویی”.

چوارەم: ئاوسانی قاچ، پاژنەی پێ، یان سک

بەگوێرەی گروپی توێژینەوەی پزیشکی کلینیکی مایۆ، نەخۆشی سیرۆسیس ڕۆیشتنی خوێن خاودەکاتەوە و پەستانی ئەو خوێنبەرە زیاد دەکات کە خوێن لە ڕێگەی ئەندامی جگەرەوە دەگوازێتەوە.

گروپەکە دەریدەخەن کە فشار لەم دەمارەدا کە بە خوێنهێنەری دەروازە ناسراوە، “دەتوانێت ببێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە لە قاچەکان و لە سکدا ، ئاماژەش بەوە دەکەن کە ” جگەر ناتوانێت بەرهەمهێنانی بەشی پێویست لە هەندێک پرۆتینی خوێن، وەکو ئەلبومین بەرهەمبهێنێت ئەو ئاوسانە ڕوودەدات،

واین ئاماژە بەوە دەکات “ئاوسانی قاچ و پێیەکان ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی شتێک لە جگەردا هەڵەیە”.

پێنجەم: برین و خوێنبەربوون بە ئاسانی دەردەکەون

واین دەڵێت ئەو کەسانەی جگەریان تێکچووە، لەکاتی برینداربووندا ڕەنگە بە ئاسانی برینداربن یان خوێنیان لێبچێت.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی جگەر پرۆتین بەرهەم دەهێنێت کە خوێن پێویستی پێیەتی بۆ مەین، بۆیە کاتێک جگەر بە باشی کارناکات، ئەو مەیینە ڕوونادات و  مرۆڤ بە ئاسانی تووشی خوێنبەربوون دەبێت.

پێش كۆبوونەوەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت كۆبوونەوە
پێشت پێش كۆبوونەوەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت كۆبوونەوە
پەرلەمانتارێك: دەستپێیکردنی تەوتین قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات
دواتر پەرلەمانتارێك: دەستپێیکردنی تەوتین قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات
پەیوەندیدار