مان سیتی ڕێکاری یاسایی گرتە بەر



ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی مانچستەر سیتی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خولی ئینگلیزی گرتەبەر، و ڕاپۆرت کرا کە کۆبوونەوەیەکی ناوبژیوانی ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە یاسایی بوونی یاساکانی خولەکە، و داهاتی بازرگانی لە لایەنەکانی پەیوەست بە خاوەندارێتی یانەکانەوە.

مان سیتی کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێناوە، کە خاوەنەکەی بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدارە لە ئەبوزەبی، و هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد کە بنکەکەی لە پایتەختی ئیماراتە، یەکێکە لە سپۆنسەرەکانی.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت بەڵگەنامەیەکی یاسایی 165 لاپەڕەیی خراوەتەروو، کە تێیدا هاتووە سیتی بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەهۆی ڕێساکانەوە بۆتە قوربانی “جیاکاری”.

یاساکانی مامەڵەی لایەنە دەستڕۆشتووەکانی خولی ئینگلیزی – یاساکانی دڵنیابوون لەوەی هەر مامەڵەیەک لە نێوان یانێک و ئۆرگانەکانی دیکەی پەیوەست بە خاوەنەکانی ئەو یانەیە بە نرخێکی دادپەروەرانەی بازاڕ ئەنجام دەدرێت – لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەکان کرا.

یاساکان ڕێگری دەکەن لە هەڵئاوسانی دەستکرد بەهای گرێبەستە بازرگانییەکان بۆ بەدەستهێنانی “سودێکی نادادپەروەرانە بەسەر ڕکابەرە ناوخۆییەکان”.

کۆبوونەوەی ناوبژیوانی بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و لە دووشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات، ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس داوای لە پریمەرلیگی ئینگلیزی و مانچستەر سیتی کردووە سەرنج بخەنە سەر داواکە .

پرێمەرلیگی ئینگلتەرا، پێشتریش مانچستەر سیتی تۆمەتبار کردووە بەوەی زیاتر لە 100 سەرپێچی لە یاساکانیدا ئەنجامداوە، لەنێویاندا سەرپێچی دارایی، کە یانەکە ڕەتیدەکاتەوە.

یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی خۆیان کۆدەبنەوە، کە تیایدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی تەکنەلۆژیای “ناوبژیوانی یارمەتی ڤیدیۆیی” (VAR) دەکەن، و دانانی سنووری زۆرترین خەرجییەکان.

پەرلەمانتارێك: دەستپێیکردنی تەوتین قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات
پێشت پەرلەمانتارێك: دەستپێیکردنی تەوتین قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات
ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەندیدار