50 هەزار سەربازی یەدەگ بانگی ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل دەکرێن



حکومەتی ئیسرائیل بانگھێشتکردنی ٥٠ ھەزار سەربازی یەدەگی دیکەی بۆ ھێرشکردنە سەر ڕەفەح پەسەند کرد.

حکوومەتی ئیسرائیل، بانگھێشتکردنی ٥٠ ھەزار سەربازی یەدەگی دیکەی بۆ ھێرشکردنە سەر ڕەفەح پەسەند کرد، و بەوەش ژمارەی سەربازانی یەدەگی ئیسرائیل کە تا ئێستا بۆ ھێرشکردنە سەر ڕەفەح بانگھێشتکراون، بەرزبووە بۆ ٣٥٠ ھەزار سەرباز.

ڕۆژنامەی “Israel Hayom”ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، زیادکردنی ژمارەی سەربازانی یەدەگ لە ٣٠٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥٠ ھەزار سەرباز، پەیوەندیی بە ئامادەکارییەکان لە باکوور نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە ھێرشەکەی سەر ڕەفەح- باشووری کەرتی غەززە.

پێشتر ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردبوویەوە کە حکوومەتی ئیسرائیل ڕێگای بە سوپاوە داوە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ شەڕکردن لە بەرەی باکوور وەک ئاماژەیەک بۆ بەرەی لوبنان، ژمارەی  سەربازانی یەدەگ لە ٣٠٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥٠ ھەزار سەرباز زیاد بکات.

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
هـــەوكردنی مــیزەڵــدان لە منداڵاندا
دواتر هـــەوكردنی مــیزەڵــدان لە منداڵاندا
پەیوەندیدار