سودانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا هەفتەیەك بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بكات بە پشووی فەرمی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە 20ی حوزەیران پشووی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

جەختیشی كردەوە، ڕۆژی یەك شەممە 23ی حوزەیران دەوامی ئاسایی لە وەزارەت و فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم لە 16 تا 19ی حوزەیران پشووی فەرمییە، بەڵام هێشتا حكومەت بڕیاری كۆتایی خۆی لەوبارەیەوە نەداوە.

“تەنها یەك ڕێگە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ماوە”
پێشت “تەنها یەك ڕێگە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ماوە”
تونێلێكی دیكە لە پارێزگایەكی هەرێم دروست دەكرێت
دواتر تونێلێكی دیكە لە پارێزگایەكی هەرێم دروست دەكرێت
پەیوەندیدار