وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەمان ڕادەستی بەغدا کرد



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

به‌كارهێنانی فێنككه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ زیانی ده‌بێت
پێشت به‌كارهێنانی فێنككه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ زیانی ده‌بێت
پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکارانی سۆران دادەنرێت
دواتر پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکارانی سۆران دادەنرێت
پەیوەندیدار