عێراق لە پلەی یەکەمدایە لە ژمارەی گەشتیارانی تورکیا



بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی بووە لە ژمارەی سەردانیکەرانی تورکیا لە مانگی نیسانی 2024.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانیکەرانی عێراقی بۆ تورکیا لە ماوەی مانگی نیساندا گەیشتووەتە 56 هەزار و 587 گەشتیار، کە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 1.84% کەمیکردووە، کە 61 هەزار و 193 گەشتیار بووە، لەکاتێکدا بەڕێژەی 2.13% زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2022، کە ژمارەی گەشتیارانی عێراقی گەیشتە 54 هەزار و 927 گەشتیار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی هات لە ژمارەی گەشتیاران بۆ تورکیا لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، دوای ئەویش سعودیە بە پلەی دووەم دێت بە 47 هەزار و 974 گەشتیار، ئوردن بە پلەی سێیەم دێت بە 22 هەزار و 81 گەشتیار، دواتر لوبنان پلەی چوارەم دێت بە 21 هەزار و 7 گەشتیار، پاشان کوێت بە 17 هەزار و 800 گەشتیار پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، ئیمارات بە 8 هەزار و 717 گەشتیار پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، قەتەریش بە 4 هەزار و 224 هەزار گەشتیار پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.

پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکارانی سۆران دادەنرێت
پێشت پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکارانی سۆران دادەنرێت
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون
دواتر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون
پەیوەندیدار