دابەشکردنی ئاوی ماڵان ئاسایی بووەتەوە



بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، پاش ٢٠ کاتژمێر لە وەستانی، ئێستا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو لەشاری سلێمانی ئاساییە و بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ ٣/٦/٢٠٢٤ بەهۆی کاری پاکردنەوەی وەرگری هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر پڕۆژەکە وەستا، بەڵام ئێستا دابەشکردنی ئاو ئاساییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، کە بەهۆی پاككردنەوەی وەرگری هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان – سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبەی ئاو كە ساڵانە گرفت بۆ پڕۆژەكان دروستدەبێت، بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری ماوەیەك دوادەكەوێت.

101 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پێشت 101 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
چەند سەرنجێک بۆ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاری
دواتر چەند سەرنجێک بۆ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاری
پەیوەندیدار