ماڵێک لە سنووری کۆیە سووتا



ماڵی هاووڵاتییەک لە سنووری قەزای کۆیە ئاگری گرت و سووتا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کارمەندانیان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی هەرمۆتە ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتییەکی سنووری بنکەکەیان ڕاستەوخۆ کارمەندانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هاوکات لە سنووری پارێزگای دهۆک لە شەوی ڕابردووەوە، چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە زەوی و زاری هاووڵاتییان ڕوویداوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

کوردە بۆرە…
پێشت کوردە بۆرە…
دواهەمین کاروانی حاجییان بۆ سعودیە بەڕێکەوتن
دواتر دواهەمین کاروانی حاجییان بۆ سعودیە بەڕێکەوتن
پەیوەندیدار