فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی لەسەر یاسای بودجە ڕاگەیاند



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و پشتیوانییان لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و دەڵێت”: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2024، دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دێت”

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆنامەنووسیدا هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند و وتی” پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024، دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دێت بۆ گفتوگۆی بەردەوام و سەردانیکردنی بەغدا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشداربوون و ئەنجامێکی باش بۆ مووچەخۆرانی بەدیهاتووە، کە مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

هاوکات هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی فراکسیۆنی پارتیدا جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، وەک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی لە پارێزگاکان کردووە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکان،

وتیشی “وەک فراکسیۆنی پارتی هەموو هەوڵێکماندا، کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت”.

 

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دەرماڵەی مامۆستایان دەكرێتە 300 هەزار دینار؟
دواتر دەرماڵەی مامۆستایان دەكرێتە 300 هەزار دینار؟
پەیوەندیدار