دەرماڵەی مامۆستایان دەكرێتە 300 هەزار دینار؟



نەقیبی یەکێتی مامۆستایانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبنەوە و داوای زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەكەن و دەشڵێت: “لە كۆبوونەوەی پێشوویان بەڵێنی پێدانی زەوییان وەرگرتووە و پڕۆسەكە هەنگاوی باشی بڕیوە.

عودەی عیساوی، نەقیبی یەکێتی مامۆستایانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (الزمان) ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانەوە گفتوگۆ دەکەن و داوا دەکەن دەرماڵەکەیان لە 150 هەزارەوە بکرێتە 300 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی ئاستی بژێوی مامۆستایان و ئەو ئەرکە قورسەی لەسەر شانیانە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو، مافی خۆیانە بەباشی بژین و لە ئێستاشدا داوادەکەین دەرماڵەکەیان بۆ بکرێتە دوو هێندە.

عیساوی ئاشكراشی كردووە، لە كۆبوونەوەی پێشوویان لەگەڵ سەرۆك وەزیران، بەڵێنی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان درا و ئێستاش پڕۆسەكە هەنگاوی باشی ناوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بڵاودەکەنەوە.

بەپێی یاسای مووچەی ژمارە 22ی ساڵی 2018 و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەرماڵەكان، بڕی 150 هەزار دینار بۆ سەرجەم مامۆستایانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەستراوە.

فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی لەسەر یاسای بودجە ڕاگەیاند
پێشت فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی لەسەر یاسای بودجە ڕاگەیاند
دوای پەسەندکردنی بودجە سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر دوای پەسەندکردنی بودجە سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار