وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاری دا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن نزیکەی 20 ڕۆژ پشووی جەژن وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە،  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی 5ی حوزەیران تاوەکو 23ی حوزەیران بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

بۆمبی “قەیسەر”، خراپترین سیناریۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا
پێشت بۆمبی “قەیسەر”، خراپترین سیناریۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا
دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیركران
دواتر دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیركران
پەیوەندیدار