حکومەتی تورکیا لە بری سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ “قەیوم”ی دانا



وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستانی دەستگیرکرد و لە بری ئەو قەیومی دانا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە بری ئاکش، عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ دەستبەکار دەبێت.

ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، درەنگانی دوێنێ شەو دەیان پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەی شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و سەرجەم ئەو ڕێگەیانەشیان گرتووە کە دەچنەوە سەر شارەوانییەکە.

ڕوونیشیانکردەوە، پۆلیسی تورکیا مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیان لە شاری وان دەستگیرکردووە کە سەر بە دەم پارتییە و لە هەڵبژاردنەکەی 31ی ئاداری ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لای خۆشیەوە دەم پارتی دەستگیرکردنی ئاکشی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دەسەڵات پەنای بردووەتە بەر زەوتکردنی ماف و کودەتاکردن بەسەر خواستی گەلدا.

دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیركران
پێشت دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیركران
مەسرور بارزانی زانیاری نوێ دەربارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
دواتر مەسرور بارزانی زانیاری نوێ دەربارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار