لەتیف ڕەشید: كاردەكەین بۆ خەرج كردنی بەشەبودجەی هەرێم



سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، كاردەکەن بۆ خەرجکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستووری عێراق.

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕایگەیاند، لەسەرۆکایەتی کۆمار هەوڵمانداوە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی و سەرۆکایەتی کۆمار بە پەرۆشەوە کار دەکات بۆ ڕەخساندنی ڕێگەی تێگەیشتن و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا لەسەر بنەمای دەستوور و دادپەروەریی.

ڕاشیگەیاند، “لەسەرۆکایەتی کۆمار کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

سەرۆك كۆمار وتیشی، “بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تر و بەدیهێنانی دادپەروەریی، دەکەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوو مانگە مووچەی بەشێكی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان خەرج نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران و مووچەخۆران نادیارە.

وەزارەتی دارایی عێراق خەرج كردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق خەرج كردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی هەواڵی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ڕادەگەیەنێت
دواتر مەسرور بارزانی هەواڵی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار