باران دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلی گەرما دوادەكەوێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، هاتنی شەپۆلی گەرمای بەتینی هاوینە لەمساڵدا دوادەكەوێت و لەم مانگەدا بەختەباران بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك پێشتریش وتوومە، بۆ مانگی 6 بەختەباران دەمێنێت و هێشتا ئەگەری باران بارین ماوە بۆ ناوچە جیاوازەكان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە.

مۆدێلی (جفسی ئەمریکی) که باشترین دەزگای پێشبینی مەودا درێژە، ئاماژە بە حاڵەتی باران و هەورەبروسکە دەکات بۆ ناو مانگی 6 بۆ ناوچە جیاوازەکان.

ڕوونیشی كردەوە، هەفتەی داهاتوو ئەگەری باران بارین هەیە و هەروەها هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێزی هاوینی بۆ ناو مانگی 6 دەرنەکەوتووە و گشت شەپۆلەکان نۆڕماڵ و ئاسایی دیارن.

جەختیشی كردەوە، “پێشتریش وتومە مانگی 6 بەنسبەت مانگی 7 و 8 کەمتر گەرمای تێدایە و ئەگەری زۆرە مانگی 6 پلەکانی گەرما لەئاستێکی نۆڕماڵ بێت، بەڵام 7 و 8 گەرمتر دەبێت و دەچێتە سەروی نۆڕماڵ و ئیشەڵا گەرمای ئەمساڵ جێی مەترسی نابێت و ئاسایی دەبێت”.

 

مەسرور بارزانی هەواڵی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ڕادەگەیەنێت
پێشت مەسرور بارزانی هەواڵی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ڕادەگەیەنێت
لە عێراق نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دیاریکرا
دواتر لە عێراق نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دیاریکرا
پەیوەندیدار