خشتەکانی بودجە یەکلایی دەکرێنەوە



%60ی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 یەکلایی کراوەتەوە و لەماوەی 24 کاتژمێردا گۆڕانکارییەکان ئامادە دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عارف حەمامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، %60ی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 یەکلایی کراوەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە بڕیارەکەیان.

حەمامی ئەوەشی خستەڕوو، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی پەرلەمان هەیە بۆ بەردەوامبوون لە یەکلاییکردنەوەی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بەمەبەستی تەواوکردنی پارەدارکردنی پڕۆژەکان و بودجەی پارێزگاکان بۆ بەردەوامی کارکردن و بیناسازی، ئاماژەی بەوەشکرد کە 60%ی خشتەکان بەپێی خوێندنەوە و بەدواداچوونەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی یەکلایی کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 تاووتوێ کران، لەسەر پێویستیی چاوخشاندنەوە بە هەندێک خشتە و گۆڕانکاری گرنگ، بۆ ئەوەی لە دانیشتنێکی چارەنووسسازدا تاووتوێ بکرێن و دەنگیان لەسەر بدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد مەزهەر جبوری، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان، کۆبوونەوەی کۆتایی چاوەڕوانکراوی لیژنەی یەکلاییکردنەوەی خشتەکانی بودجەی 2024ی ئاشکرا کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لیژنەکە خشتەکان تاووتوێ دەکات و گفتوگۆ لەسەر ئەگەری هەموارکردنەوەیان دەکرێت یان تێپەڕاندنیان بەپێی ئەو دەقانەی کە لە حکومەتەوە گەیشتووەتە پەرلەمان، واتە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار دەدرێت کە ئایا خشتەکان لە سبەینێدا تێدەپەڕێنرێن یان دانیشتنەکە دوادەخرێت بۆ دوای جەژنی قوربان.

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەرکاربوو
پێشت بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەرکاربوو
عێراق بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی بڕیاری دا
دواتر عێراق بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی بڕیاری دا
پەیوەندیدار