هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە



بە پێی ئامارەکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمیکردووە.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەر ڕۆژێکدا پێنج ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل نەوتی لە نۆ وڵاتەوە هاوردە کردووە کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی ڕابردوو تر ڕۆژانە 226 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ڕۆژانە 233 بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا ڕۆژانە شەش هەزار بەرمیل نەوت کەمتر هاوردە کراوە.

فەرمانگەکە ئەوەشی خستەڕوو، کەنەدا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە ئەمریکا نەوتی لێکڕیون، دوای ئەویش مەکسیک و سعودیەش لە پلەی سێیەمدا دێت.

ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا نەوتی لە بەڕازیل، ئیکوادۆر، نەیجیریا و کۆڵۆمبیاش هاوردە کردووە.

لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
پێشت لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
د. نەرمین مەعروف: پارەی مووچەی مانگانە بە تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەرکراوە
دواتر د. نەرمین مەعروف: پارەی مووچەی مانگانە بە تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان مسۆگەرکراوە
پەیوەندیدار