کاتی تەواوبوونی پردی دەربەندی رانیە راگەیەندرا



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، دەبێتە درێژترین پردی ناوچەکە و لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا، تەواو دەکرێت.

هیوا عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پرۆژەی دەربەندی ڕانیە، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند:”پڕۆژەکە، یەکێکە لە پرۆژە بەردەوام و ستراتیژییەکانی حکومەت لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەویش بە خاسیەتی ئەوەی یەکەمجارە کە پرۆژەیەکی هاوشێوە لە ناوچەکە جێبەجێدەکرێت.”

سەبارەت بە کارکردن و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە، وتیشی:”لەدوای وەستانی پرۆژەکە بۆ ماوەیەک، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە تەرخانکرد و بەمەش کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردەوە، ئەگەر تووشی قەیرانی دارایی نەبینەوە، لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا، پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییان.”

تاوەکو ئێستا ٦٠٪ـی پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە تەواو بووە و کارکردنیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا، بەردەوامە.

هەروەها هیمداد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، لەبارەی پێکهاتەی پڕۆژەکەوە وتی:”درێژیی پردەکە ٤٠٨ مەترە و بەرزییەکەشی ٢١ مەترە. لە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێکهاتووە کە پانیی هەر ئاراستەیەک ٥ مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی پایەڵەکانی پردەکە ١٢ مەتر لەژێر زەوییەوەن.”

گوژمەی دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە، ١٢ ملیار و ٤١٦ ملیۆن دینارە و پێشتر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەردی بناخەکەی داندراوە.

 

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ راگەیەندرا
پێت کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ راگەیەندرا
سەرکۆ گەڵاڵی: داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 400 ملیار) دیناربووە
دوات سەرکۆ گەڵاڵی: داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 400 ملیار) دیناربووە
پەیوەندیدار